مەسروور بارزانی: دەبێ مووچە و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بنێردرێت

23-01-2025 02:09

پەرەگراف

مەسروور بارزانی جارێكی دیكە جەخت دەكاتەوە كە "هەرێمی كوردستان ئەرك و پابەندییە دەستوورییەكانی خۆی بە تەواوی جێبەجێ كردووە". دەشڵێت "پێویستە مافەكانی خەڵكی كوردستان پێشێل نەكرێت".

لە كۆبوونەوەی لەگەڵ جان نۆوێل بارۆ، وەزیری ئەورووپا و كاروباری دەرەوەی فەڕەنسا، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایشیگەیاندووە "دەبێ ڕێز لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی كوردستان بگیرێت و مووچە و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بنێردرێت".

كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ لە داڤۆس بەڕێوە چووە، بەپێی ڕاگەیەندراوی حكومەتی هەرێم "گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، هەوڵەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ" كراوە.