وەزارەتی دارایی هەرێم وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراقی دایەوە

14-01-2025 12:09

پەرەگراف

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراقی دایەوە و ‏تۆمەتباری دەكات بەوەی كە "پابەند نەبووە بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بۆ ‏خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان".‏

وەزارەتی دارایی هەرێمی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە زمانی عەرەبی بڵاوی ‏كردووەتەوە، دەڵێت "وەزارەتی دارایی فیدراڵ 10 تریلیۆن و 26 ملیار و 883 ‏ملیۆن دیناری خستووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری، لەكاتێكدا ‏پشكی هەرێم بۆ مووچە 11 تریلیۆن و 576 ملیار و 521 ملیۆن دینار بووە".‏

هەروەها بەپێی ڕاگەیەندراوە، وەزارەتی دارایی عێراق "822 ملیار و 642 ملیۆن ‏دینار" كەمتری ناردووە، ئەمە جگە لەوەی كە "726 ملیار و 995 ملیۆن و 775 ‏هەزار دینار" لە پشكی مووچەی هەرێم بڕدراوە بۆ لێبڕینی خانەنشینی و باجی ‏دەرامەت.‏
‏ ‏
نوێ دەكرێتەوە...‏