ساڵی ڕابردوو 3310 تووشبوی نوێی شێرپەنجە لە سلێمانی تۆمارکراون

14-01-2025 11:07

پەرەگراف

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی، لە ساڵی ٢٠٢٤دا کۆی ژمارەی توشبوانی نوێ لە پارێزگای سلێمانی بریتی بووە لە ٣٣١٠ توشبوی نوێ، کە ٢٠١ یان لە تەمەنی منداڵیدان.

بەپێی ڕاپۆرتەکە باوترین جۆری شێرپەنجە لە سلێمانی شێرپەنجەی مەمکە کە 647 حاڵەت تۆمار کراوەو لەسەدا 19.5ی کۆی حاڵەتە تۆمار کراوەکانە.

پاشان شێرپەنجەی سییەکان 233 حاڵەت و شێرپەنجەی پرۆستات 174 حاڵەت، شێرپەنجەی قۆڵۆنیش 166 حاڵەت بووەو غودەش 158 حاڵەت.