فراکسیۆنى یەکگرتوو سکاڵاى لەسەر وەزیرى تەندروستى تۆمار کرد

12-01-2025 12:58

پەرەگراف

لەسەر دۆسیەى پێدانى دابینکردنى پێداویستییەکانى تاقیگەى نەخۆشخانەکان بە کۆمپانیایەکى کەرتى تایبەت، فراکسیۆنى یەکگرتوو سکاڵاى لەسەر وەزیرى تەندروستیى هەرێم و کۆمپانیاکەیش تۆمار کرد.

بوخارى جەمیل، بڕیاردەرى فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانى کوردستان، ڕایگەیاند "دژی پێدانی تاقیگەی نەخۆشخانەكان بە كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت، سكاڵای یاسایيمان لەسەر وەزیری تەندروستی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم و كۆمپانیاكە لە دادگای هەولێر تۆمار كرد".

بڕیارە "ڕۆژی 25ـی ئەم مانگە یەكەم دانیشتی دادگا لەوبارەیەوە بەڕێوە بچێت". بڕیاردەى فراکسیۆنى یەکگرتووە دەڵێت "تەواوی گرێبەستەكە ناشەفاف و ناڕوونە".