قەدەغەى هاتووچۆى سەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بە بڕیارى بافڵ تاڵەبانى هەڵگیرا

09-01-2025 01:13

پەرەگراف

بە بڕیارى بافڵ تاڵەبانى، قەدەغەى هاتووچۆى سەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان هەڵگیرا تا کێشەکەیان بە ڕێکارێکى یاسایى چارەسەر دەکرێت. لەمڕۆوە لە ناوشارى سلێمانى و سەرجەم شوێنەکان ڕگەیان پێ دەدرێت هاتووچۆ بکەن.

سەرچاوەیەکى ئاگادار بە پەرەگرافى ڕاگەیاند "بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانى، داواى کردووە لە ئەمڕۆ ٩-١-٢٠٢٥ـەوە ڕێگە بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە سلێمانى و شوێنەکانى دیکەش بدرێت بگەڕێنەوە سەر شەقامەکان".

بەپێى سەرچاوەکەى پەرەگراف کە لە نزیکەوە ئاگادارى بابەتەکەیە، بافڵ تاڵەبانى بە لایەنە پەیوەندیدارەکانى وتووە "بەزوویى بەدواى ڕێگەچارەیەکدا بۆ کێشەکە دەگەڕێین، بۆیە تا ئەو کاتە با ڕێگە بە خاوەنى ئەو ئۆتۆمبێلانە بدرێت بە ئاسایى هاتووچۆ بکەن".