پەرەگراف
ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا بڵاویکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە سەردانەکەدا پەیوەندییەکانی ھەرێم و تورکیا، ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم و پرسە ناوچەییەکان تاوتوێ بکرێن.
پێشتریش لە ٢٠ی حوزەیران سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ئەنقەرە لەگەڵ ئەردۆغان و ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.