مەسرور بارزانی و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمیان تاوتوێ کرد

03-01-2025 09:24

پەرەگراف

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جێفری پایت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

مەسرور بارزانی دەڵێت "هاوڕابووین لە سەر گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا، چونکە وەستانی، زیانێکی زۆری لە بودجەی گشتیی عێراق داوە".

"هەروەها جەختمان لە پێویستیی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور  و ڕۆڵی گرنگی هەرێم لە برەودان بە سەربەخۆیی عێراق لە بواری وزە و گەشەپێدانی ئابووری وسەقامگیریی ناوچەکە کردەوە" سەرۆکی حکومەتی هەرێم وادەڵێت.