پەرەگراف
شاندێکی بەرپرسانی باڵای هەسەدە لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا کۆبوونەوە. سەرچاوەیەک دەڵێت "کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە و هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامیی کۆبوونەوەکان تا گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش".
کۆبوونەوەكە دوێنێ دووشەممە 30-12-2024 ئەنجام دراوە و یەکەم کۆبوونەوەی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرعە.
بەرپرسێک کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بۆ ئاژانسی فرانس پرێس وتوویەتی "ئەمە کۆبوونەوەیەکی سەرەتایی بووە بۆ دانانی بەردی بناغەی کۆبوونەوەكانی داهاتوو".
ئەو بەرپرسە کە بە مەرجی ناونەهێنان لێدوانی بۆ ئاژانسەکە داوە، جەختی کردووەتەوە کە "کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە". دەشڵێت "هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامیی دانوستانی چڕوپڕ تا گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش".