مەسروور بازانی: سوپاسی خۆڕاگریی خەڵكی هەرێم دەكەم كە ساڵێكی دارایی سەختیان بەڕێ كرد
پەرەگراف
سەرۆكی حكومەتی هەرێم پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێی زایینی لە هاووڵاتییانی هەرێم دەكات و دەڵێت "سوپاسی خۆڕاگری و پشوودرێژیی خەڵكی نیشتمانپەروەر و ستەملێكراوی هەرێمی كوردستان دەكەم، كە بە داخەوە بەهۆی كێشە دروستكردن و نەناردنی شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە، مووچەخۆرانی هەرێم ساڵێكی دارایی سەختی دیكەیان بەڕێ كرد".
مەسروور بازانی جەخت دەكاتەوە كە "حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ئەركەكانی خۆی بە تەواوی جێبەجێ كردووە، بۆیە پێویستە ئەم كێشەیە لە ساڵی داهاتوو، بە شێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەر بكرێت".
سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتیش، مەسروور بازانی دەڵێت "ئومێدەوارین لە زووترین كاتدا، گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بە ئەنجام بگات و لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت بگەنە ڕێككەوتن، بۆ ئەوەی حكومەتێكی یەكگرتووی بەهێز و سەرتاسەری دروست بكرێت، كە لە ئاست ئەرك و ئاڵنگارییەكانی ئێستا و داهاتوودا بێت و بێ جیاوازی، خزمەتی گشت پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان بكات".