پەیامێک لە ئەحمەد شەرعەوە دەربارەى چارەسەرى کێشەى ڕۆژئاواى کوردستان و دانوستان لەگەڵ هەسەدە

29-12-2024 02:05

پەرەگراف

ئەحمەد شەرع، سەرۆكی ئیدارەی نوێی سووریا، جەخت دەكاتەوە كە "كورد پێكهاتەیەكی دانەبڕاوی سووریایە". ئاشكرایشی دەكات كە لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە دانوستاندان بۆ "چارەسەری كێشەی باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاوای كوردستان)".

ئەحمەد شەرع لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ كەناڵی ئەلعەرەبییە، ڕایشیگەیاندووە كە دانوستانەكانیان بەو ئامانجەیە هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) "ببن بە بەشێك لە هێزی دەوڵەت"، واتە بخرێنە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگریی سووریاوە.

سەرۆكی ئیدارەی نوێی سووریا دووپاتى دەکاتەوە کە "ڕێگە بە دابەشبوونى سووریا نادەين".

پێشتریش لە ٢٤-١٢-٢٠٢٤، ئەحمەد شەرع، سەرۆکى ئیدارەى نوێى سووریا، لەگەڵ سەرکردەى گرووپە چەکدارییەکان كۆبووەوە. بەپێى میدیاى فەرمیى سووریا "لە کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتوون لەسەر هەڵوەشاندنەوەى گرووپە چەکدارییەکان و ڕێکخستنەوە و کۆکردنەوەیان لەژێر چەترى وەزارەتى بەرگریى سووریادا".