پەرەگراف
شاندێکی ئەمنی و هەواڵگریی عێراق ئەمڕۆ سەردانی دیمەشقیان کردو لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی دیفاکتۆی سوریا کۆبوونەوە.
باسم عەوادى، وتەبێژى حکومەتى عێراق ڕایگەیاند "شاندێکى عێراق بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری سەرۆکى دەزگاى هەواڵگری لەگەڵ سەرکردایەتیی نوێى سوریا کۆبوونەوە".
باسم عەوادى وتیشی "شاندەکە گفتوگۆیان کردووە لەبارەى ئاسایش و سەقامگیری سنوورەکانى نێوان عێراق و سوریا".
ئەوە یەکەم کۆبوونەوەی شاندی عێراقە لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی سوریا لە دوای کەوتنی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد لەسەر دەستی دەستەی تەحریری شام بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع.
دۆخی نوێی سوریا نیگەرانییە ئەمنییەکانی زیاد کردووە بەتایبەت ترسی سەرهەڵدانەوەو بەهێزبوونەوەی داعش بە سوودوەرگرتن لە بۆشایی ئەمنیی لە سوریا کە عێراق بە مەترسی بۆ سەر سنوورەکانی دەزانێت.