پەرەگراف
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبوونەوەو دۆخی ناوچەکەو سەرهەڵدانەوەی داعشیان تاوتوێ کرد، هەردوولا هاوڕان کە داعش هێشتا مەترسییەکی ڕاستەقینەیە.
سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی و گويدۆ كرۆسێتۆ، گفتوگۆیان لەبارەی دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه کرد، به‌تايبه‌تى گۆڕانكارييه‌كانى سووريا و كاريگه‌رييه‌كانى.
"هه‌ردوولا باسيان له جموجووڵ و هه‌وڵه‌كانى خۆڕێكخستنه‌وه‌ى داعش كرد و هاوڕا بوون كه هێشتا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئاسايش و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا و ناوچه‌كه ده‌كات، بۆيه به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به پێويست زانى، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى تێوه‌نه‌گلانى عێراق له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه، كرده‌وه" سەرۆکایەتی هەرێم وادەڵێت.
وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا جه‌ختى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى وه‌ك هاوبه‌شێكى گرنگ، به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت، "بۆ ئه‌وه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له پشتگيرى و هاوكاريييه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها ستايشى ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له شه‌ڕى دژى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد و ڕۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانى له ناوچه‌كه‌دا به‌زر نرخاند".