شاندێکی باڵای ئەمەریکا گەیشتە دیمەشق

20-12-2024 08:49

پەرەگراف

شاندێکی باڵای ئەمەریکا بەیانیی ئەمڕۆ گەیشتنە دیمەشق بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دەستەی تەحریری شام وەک یەکەم ئەرکی دیپلۆماسییان لە دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی دیکتاتۆر بەشار ئەسەد.

شاندەکەی ئەمەریکا باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرۆکایەتی دەکات، هاوکات لەگەڵ گفتوگۆ لەسەر ئایندەی سوریاو قۆناغی ڕاگوزەر، شاندەکە بەدوای ئەو هاوڵاتییە ئەمەریکییانەشدا دەگەڕێت کە لە سەردەمی ئەسەددا لە سوریا بوون و چارەنووسیان نادیارە.