پەرەگراف
وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات و ڕەتی دەکاتەوە بە مەبەست پێدانی پارەی مووچە دواخرابێت و هۆکاری دواکەوتنی مووچە دەخاتە ئەستۆی وەزارەتی دارایی هەرێم.
لە ڕوونکردنەوەکەیدا وەزارەتی دارایی عێراق جەخت دەکاتەوە کە پابەندن بە ئەركە داراییەكانیان بەپێی یاسا و رێكارەكان بەبێ كەمتەرخەمیكردن دەگرنەبەرو مووچەی مانگەکانی 10و 11یان بۆ هەرێم ناردووە.
وەزارەتەکە دەشڵێت "هەرێم پابەند نەبووە بەو میکانیزمانەی لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ دانراوە بۆ پارەدارکردنی، ئەوەش بەهۆی بوونی کێشە لە شێوازی پێداچوونەوە(موازين المراجعة) ئەوەش بووەتەهۆی دواکەوتنی پارەی مووچە".
ئەوە لەکاتێکدایە دوو ڕۆژە دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم و ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو سەرجەم فەرمانبەران مووچەی مانگی 10 وەردەگرن.
چاوەڕوان دەکرێت ڕاستەوخۆ دوای مووچەی مانگی 10 دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11، بەڵام هێشتا چارەنووسی مووچەی مانگی 12 ڕوون نییە.