مەزڵووم عەبدی دەستپێشخەرییەك بۆ 'ڕەواندنەوەی ‏نیگەرانییە ئەمنییەكانی توركیا' دەخاتە ڕوو

17-12-2024 10:12

پەرەگراف

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای ‏دیموكرات (هەسەدە)، دەستپێشخەریی "ناوچەیەكی لە ‏چەك داماڵدراو لە كۆبانێ‌، بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانییە ‏ئەمنییەكانی توركیا" دەخاتە ڕوو.‏

مەزڵووم عەبدی لە ژەژماری خۆی لە تۆڕی ئێكس دەڵێت ‏‏"بۆ جەختكردنەوە لەسەر پابەندیی پتەومان بە ‏جێبەجێكرنی ئاگربەستی تەواو لە سەرتاسەری خاكی ‏سووریا، ئامادەییمان ڕادەگەیەنین بۆ پێشكەشكردنی ‏پێشنیازێك بەمەبەستی دروستكردنی ناوچەیەكی لە ‏چەك داماڵدراو لە شاری كۆبانێ".‏

فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاماژەی بەوە كردووە، لەو ‏ناوچە داماڵدراو لە چەكەدا ئامادەن بۆ "دووبارە ‏دابەشكردنەوەی هێزە ئەمنییەكان لەژێر چاودێری و بە ‏ئامادەیی ئەمریكا".‏

مەزڵووم عەبدی رایدەگەیەنێت "ئامانجی ئەم ‏دەستپێشخەرییە چارەسەركردنی ترس و ڕەواندنەوەی ‏نیگەرانییە ئەمنییەكانی توركیایە، هاوكات بۆ ‏دڵنیاییدانە لە سەقامگیریی هەمیشەیی ناوچەكە".‏