ئەمریكا: كار دەكەین بۆ درێژكردنەوەی ئاگربەست لە مەنبج

17-12-2024 09:12

پەرەگراف

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند "ئاگربەستی نێوان توركیا و هەسەدە ‏تا كۆتایی ئەم هەفتە درێژ كراوەتەوە". جەختیش دەكاتەوە "لە هەوڵدا ‏دەبین بۆ درێژكردنەوەی ئاگربەست تا درێژترین ماوە كە بتوانین".‏

ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە كۆنفڕانسێكی ‏ڕۆژنامەوانیدا وتی "ئەمریكا لە نیگەرانییە ڕەواكانی توركیا لەبارەی ‏پەكەكەوە تێدەگات". هاوكات ڕایگەیاند "پێمان وایە لە بەرژوەندیی هیچ ‏لایەكدا نییە ئەم ئاڵۆزییانە بەردەوام بن".‏

میلەر سەبارەت بە پێشهاتەكانی مەنبج پاش كۆتاییهاتنی ئاگربەست، ‏ڕایگەیاند "دەربارەی بارودۆخی باكووری سووریا، لەگەڵ توركیا لە ‏پەیوەندیداین و كار دەكەین بۆ درێژكردنەوەی ئاگربەستی مەنبج تا ‏درێژترین ماوە كە بتوانین".‏

پێشتر ئاگربەستێك لە مەنبج لەنێوان هەسەدە و توركیا و گرووپەكانی ‏نزیك لە توركیا بە نێوەندگیریی ئەمریكا ئەنجام درا كە ئێوارەی دوێنێ‌ ‏دووشەممە كۆتایی هات.‏