بەشێک لە مووچەی مانگی 11 بۆ هەرێم نێردرا

17-12-2024 10:59

 پەرەگراف

رێباز حەملان بریکاری وەزارەتی دارایی عیراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەشێک لە مووچەی مانگی ١١ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان کرا.

حەملان وتیشی "لە ئێستادا سەرقاڵی پڕکردنەوەی کورتهێنانی موچەی هەرێمین".

هاوکات وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە لایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵیەوە بڕی تەنها 631 ملیارو 335 ملیۆن دینار لە کۆی تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران و ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو سەرجەم فەرمانبەران مووچەی مانگی 10 وەردەگرن.

چاوەڕوان دەکرێت ڕاستەوخۆ دوای مووچەی مانگی 10 دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11، بەڵام هێشتا چارەنووسی مووچەی مانگی 12 ڕوون نییە.