بارزانی و بەرهەم ساڵح کۆبوونەوە

15-12-2024 02:56

پەرەگراف

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، مەسعود بارزانی پێشوازی لە سیاسەتمەدار و کەسایەتیی کورد و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق دکتۆر بەرهەم ساڵح کرد.

"لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین ڕووداو و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرد و هەروەها تاوتوێی بابەتە هەنووکەییەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد" بارەگای بارزانی وادەڵێت.