ڕۆژی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت

15-12-2024 01:11

 پەرەگراف

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "ڕۆژی سێشەممە 17-12-2024 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت و لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی مووچە، مووچەی مانگەکانی تریش بە زووترین کات دابەش دەکرێت".

ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی سەردانی بەغدایان کردو لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکان، حکومەتی هەرێم دەڵێت "گفتوگۆکان ئەرێنی بوون و لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش هاتووەتەدی بۆ دابینکردنی شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێم".

"سوپاسی خۆڕاگری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەین و دڵنیایان دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافەکانیان نابین".