بایکۆتی دەوام بۆ مووچە لە سلێمانی فراوان دەبێت

15-12-2024 08:30

پەرەگراف

بایکۆتی دەوام بۆ مووچە لە فەرمانگەکانی سلێمانی لە فراوانبووندایە، هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ، پۆلیسی فریاکەوتن، باج و خانووبەرە، نەخۆشخانەی منداڵبون و سەرجەم کارمەندانی تەندروستی ئەمڕۆ نەچونەسەر کارەکانیان.

فەرمانبەران دوای مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ دەکەن.

فراوانبوونی بایکۆت لەکاتێکدایە بەیانیی ئەمڕۆ شاندی باڵای هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی گەیشتە بەغداد و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە بە ئامانجی مسۆگەرکردنی پارەی مووچە، ئەوە لەکاتێکدایە کە تا ئێستا مووچەى مانگى ١٠ لە هەرێمى کوردستان دابەش نەکراوە. بەهۆى سەختیى گوزەرانیانەوە، بەشێکى زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەران لە سلێمانى، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین بایکۆتى دەوامیان کردووە.

لیستی مووچەی مانگی ١١ی هەرێم وردبینی کراوە و ئامادەیە بۆ خەرجکردن، لیستی مووچەی مانگی ١٢یش ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە، بەڵام هێشتا پارە بۆ هیچکامیان تەرخان نەکراوەو چارەنووسیان نادیارە.