پەرەگراف
دوو کۆچبەری کوردی خەڵکی کوردستانی ئێران لە ناوچەی دانکیخی فەڕەنسا کوژران لە ڕووداوێکی تەقەکردندا، لانیکەم دوو کەسی دیکەش کوژراون و ژمارەیەک بریندار هەن.
بەپێی پۆلیسی فەڕەنسا، دوو کوژراوەکەی دیکە کارمەندی ئەمنین، ڕووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ ڕوویداوەو کەسێک بە چەکەوە هەڵیکوتاوەتەسەر خێوەتی کۆچبەران و بە هەڕەمەکی تەقەی کردووە.
تەقەکەرەکە خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە، بەڵام هێشتا هۆکاری ئەو ڕووداوە ئاشکرا نەکراوەو لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکرێت.
ئەو دوو کۆچبەرە کوردە، بەشێک بوون لەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت لەو ناوچەیەوە بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا، کارەساتەکە جەخت لەسەر ئەو بارودۆخە ناجێگیرە دەکاتەوە کە ڕووبەڕووی کۆچبەران دەبێتەوە لەو ناوچەیەدا.
دانکیخ ناوچەکانی دەوروبەری لە مێژە وەک ناوەندێکی گواستنەوەیە بۆ ئەو کۆچبەرانەی هەوڵی پەڕینەوە لە ئاوی کەناڵی ئینگلیز دەدەن.
کۆچبەران کە زۆرینەیان لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، کوردستانی ئێران، ئەفغانستان و سوریاوە دەڕۆنە دانکیخ، لە کەمپە کاتیەکاندا نیشتەجێ دەبن و خۆیان دەدەن دەست قاچاخچییەکان بۆ پەڕاندنەوەیان بۆ بەریتانیا.