مەزڵوم عەبدی بۆ لایەنە کوردییەکانی سوریا: بەرژەوەندی حیزبیی وەلابنێن و هەڵوێستێکی یەکگرتوو پیشان بدەن
پەرەگراف
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە پەیامێکدا بۆ لایەنە کوردییەکانی سوریا دەڵێت "ئەمڕۆ یەکێتی نیشتیمانیی کوردی لە سوریا پێویستییەکی مێژووییەو وەڵامدەرەوەی مەترسییەکانی ئەم قۆناغەیە".
فەرماندەی گشتی هەسەدە دەشڵێت، هیوادارین هەموو لایەنە کوردییەکان خۆیان لە بەرژەوەندیی حیزبیی بە دوور بگرن و بە شێوەیەکی ئەرێنی بەدەم ئەو داوایانەوە بچن کە بۆ گفتوگۆ و یەکهەڵوێستی هەن.
عەبدی داواش دەکات، هەموو لایەک خەبات بۆ یەکێتیی نیشتیمانی کوردان بکەن تا بگەنە هەڵوێستێکی هاوبەش بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سوریاو بەشداربن لە داهاتووی سوریایەکی دیموکراسی و هەمەڕەنگ.