پەرەگراف
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ڕایگەیاند "ئەمڕۆ چەکی کۆتایی بڕەپارەی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٤ دەگاتە سەر حیسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم". وەزارەتەکە دەشڵێت "لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ڕێکارە ئیدارییەکان تەواو دەکرێن و پارەکە دابەش دەکرێت".
کۆی گشتیی ئەو بڕەى پارەیەى جووتیاران کە کۆتا بڕە و لەلایەن بەغداوە خەرج کراوە، ١٢٥ ملیار و ٨٥٢ ملیۆن و ٩٩٧ هەزار دینارە.
بڕى پارەکە بەپێى پارێزگاکان بەم شێوەیە:
- سلێمانی ( ٤٧٫٦٤٢٫٤٢١٫٠٠٠) چلوحەوت ملیار و شەشسەد و چلودوو ملیۆن و چوارسەد و بیستویەک هەزار دینارە.
- هەولێر (٤٤٫٠٤٥٫٠٤٣٫٠٠٠) چلوچوار ملیار و چلوپێنج ملیۆن و چلوسێ هەزار دینارە.
- دهۆک (٣٤٫١٦٥٫٥٣٣٫٠٠٠) سیوچوار ملیار و سەد و شەستوپێنج ملیۆن و پێنجسەد و سیوسێ هەزار دینارە.