بایدن: ڕووخانى ڕژێمەکەى ئەسەد دادپەروەرانە بوو

08-12-2024 10:05

پەرەگراف

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دەڵێت "بەشار ئەسەد خۆی لە پرۆسەی سیاسی لادا و لە تاوان بەردەوام بوو". جەختیش دەکاتەوە کە "هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەمێننەوە، بۆ دڵنیابوونەوە لە سەرهەڵنەدانەوەی داعش".

بایدن لە پەیامێکدا ڕووخانی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد بە "دادپەروەرانە" ناو دەبات، کە "دڕندانە هەزاران هاووڵاتیی مەدەنیی بێتاوانی کوشت"، دەشڵێت "پێویستە ئەسەد ڕووبەڕووى بەرپرسیارێتى بکرێتەوە". بەڵام ئێستای سووریایشی بە "ساتەوەختێکی مەترسیدار" ناو برد، بەتایبەت کە هەندێک لە گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریای به "تودنڕەو" وەسف کرد.

سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت "گەلی سووریا دەرفەتێکی مێژوویی لەپێشە بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشتر". داوای لە ئۆپۆزسیۆنی سووریاش کرد "سەروەریی یاسا و مافی پێکهاتەکان" بپارێزن.

"ڕووسیا بەهۆی جەنگی ئۆکرایناوە نەیتوانی بەرگری لە سووریا بکات. ڕووسیا و ئێران و حیزبوڵڵا نەیانتوانی پارێزگاری لە ڕژێمەکەی ئەسەد بکەن"، جۆ بایدن وای وت.