پەرەگراف
هێرشى گرووپەکانى نزیک لە تورکیا بۆ سەر مەنبیج بەردەوامە و بەپێى هەندێک گرتەى ڤیدیۆیى شەڕ گەیشتووەتە ناو شارەکە. هەسەدەش دەڵێت "ڕووبەڕووبوونەوەى توند لە دەروازەکانى باشوور و ڕۆژئاواى شارەکە هەیە".
ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز لە زارى سەرچاوەیەکى ئەمنیى تورکیاوە بڵاوى کردووەتەوە، گرووپە چەکدارییەکانى نزیک لە تورکیا "٨٠%"ـى شارى مەنبیجیان کۆنترۆڵ کردووە.