ئەردۆغان پاڵپشتیی بۆ دەستەی تەحریری شام ڕاگەیاند

06-12-2024 01:21

پەرەگراف

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا، پاڵپشتیی بۆ ‏هێرشەكانی دەستەی تەحریری شام لە سووریا ڕاگەیاند و بە ‏‏"ڕێپێوان" ناوی دەهێنێت. دەشڵێت "ئامانجی دوای شاری حیمس، ‏دیمەشقی پایتەختە و هیوادارین بەردەوام بێت".‏

ئەردۆغان پاش نوێژی هەینی بۆ میدیاكان دوا و لەبارەی دۆخی ‏سووریاوە وتی "ئیدلب، حەما، حیمس و بێگومان ئامانجەكە ‏دیمەشقە. ئەم ڕێپێوانەی ئۆپۆزسیۆن بەردەوامە".‏

ئەردۆغان پاڵپشتیی بۆ هێرشەكانی دەستەی تەحریری شام ‏ڕاگەیاند كە بە "ڕێپێوان" ناوی بدر و وتی "هیوادارین ئەم ‏ڕێپێوانە لە سووریا بەبێ هیچ زیانێك بەردەوام بێت".‏

سەرۆككۆماری توركیا ئاماژەی بە دەستپێشەخەرییەكی خۆی بۆ ‏بەشار ئەسەد كرد و وتی "بانگەوازێكمان بۆ ئەسەد هەبوو، گوتمان ‏وەرە با بەیەكەوە ئایندەی سووریا دیاری بكەین، بە داخەوە ‏وەڵامێكی ئەرێنییمان وەرنەگرت‎"‎‏.‏