پەرەگراف
چەكدارانی دەستەى تەحریرى شام پاش كۆنترڵكردنی شاری حەما، شەوی ڕابردوو بەرەو شاری حیمس بەڕێ كەوتن، بەبێ ڕووبەڕووبوونەوەیەكی ئەوتۆ ٤٥ كیلۆمەتری دووریی نێوان شارەكانیان بڕی و ئێستا لە دەروازەی شاری حیمسدان.
پاش کۆنترۆڵکردنى شارى حەلەب کە گەورەترین شارى سووریایە لە ڕووى ژمارەى دانیشتووانەوە، هەروەها شارى حەما کە چوارەم گەورەترین شارە، ئێستا دەستەى تەحریرى شام هەوڵى کۆنترۆڵکردنى شار حیمس دەدات کە سێیەم گەورەترین شارە.
پاش دروستبوونى مەترسى لەسەر شارى حیمس، شەوی ڕابردوو عەلەوییەکانى نیشتەجێى شارەکە، بە لێشاو بەرەو پارێزگاکانى تەرتووس و لازقیە ڕۆیشتن.
ئەگەر شارى حیمس لەلایەن دەستەى تەحریرى شامەوە کۆنترۆڵ بکرێت، ئەوا هەردوو پارێزگاى تەرتووس و لازقیە کە بەدەست سوپاى سووریاوەن و دەکەونە سەر دەریاى سپیى ناوەڕاست، لە دیمەشق و ناوچەکانى دیکەى ژێردەستى حکومەتى سووریا دادەبڕێن و دەکەونە ناو نیمچەگەمارۆى دەستەى تەحریرى شامەوە.