هەسەدە: داعش ڕووبەرێکى فراوان و پێگەى ستراتیژیى لە حمس و دێرەزوور کۆنترۆڵ کرد

05-12-2024 10:30

پەرەگراف

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند "ڕێکخراوی تیرۆیستیی داعش کۆنترۆڵکردنی ڕووبەرێکى فراوان لە بیابانى حمس و دێرەزوور و چەندین شار و پێگەی ستراتیژیی ڕاگەیاند کە لە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق بەجێماون".

هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکى بەپەلەدا تیشکى خستووەتە سەر ئەوەى کە "داعش هەوڵيش دەدات ئەو ناوچانەى دیکەش کۆنترط.ڵ بکات کە ناپارێزرێن".

هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ جەختکردنەوە لە گرتنەبەرى "ڕێکاری تووند" لەلایەن هێزەکانیانەوە دژی هەر هەڕەشەیەکى داعش بۆ سەر ئەو ناوچانەى کە دەکەونە ژێر دەسەڵاتى هەسەدە، دڵنیاییش دەدات کە "ڕێگە نادەن سیناریۆی 2014 دووبارە ببێتەوە".