عێراق هێزی زیاتر و چەکی قورس ڕەوانەی سنوری سوریا دەکات

01-12-2024 03:20

پەرەگراف

لەگەڵ بەردەوامیی شەڕو پێشڕەوییەکانی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە سەرۆکایەتی دەستەی تەحریری شام، عێراق لەگەڵ داخستنی تەواوەتی سنورەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە، هێزی زیاتری ڕەوانەی خاڵە سنوورییەکان کرد.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، دڵنیایی دەدات کە "هێزە ئەمنییەكان دەتوانن عێراق بپارێزن و بۆ هەموو ئاڵنگارییەك ئامادەن".

لە هێرشێکی چاوەڕوان نەکراودا، هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دوو ڕۆژ لەمەوبەر كۆنتڕۆڵی بەشێكی زۆری شای حەلەبیان کرد کە لە ٢٠١٦وە لەژێر دەستی حکومەتی سوریادایە، پاشان بەرەو شاری حەما پێشڕەوییان كرد و لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا گەیشتە شارەكە.