باڵیۆزی ئەمەریکا داوادەکات حیزبەکان بە زوویی لەسەر پێکهێنانی حکومەتی هەرێم ڕێکبکەون
پەرەگراف
باڵیۆزی ئەمەریکا لە پەیامێکدا بۆ حیزبەکانی هەرێم، داوایان لێدەکات بە زوویی لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت ڕێکبکەون.
ئەو پەیامەی ئەلینا ڕۆمانوسكی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ مەسعود بارزانی کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی و بە مەبەستی ماڵئاوایی سەردانی کردووە.
بارەگای بارزانی دەڵێت: باڵیۆزی ئەمەریکا دەستنیشانکردنی رۆژی کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانی بە هەنگاوێکی گرنگ زانی و هیوای خواست کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەرئەنجامی ئەرێنی هەبێت و بە زوویی لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکبکەون.
لای خۆیەوە بارزانی سوپاسی باڵیۆزی ئەمەریکای کردووەو ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق داوە کە پێشەوەچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە و هیوای بەردەوامیی و فراوانبوونی پەیوەندییەکانی هەردوولای خواستووە.