ئەمریکا هەڵوێستی لەبارەی پێشهاتەکانى سووریا ڕاگەیاند

01-12-2024 01:37
 
پەرەگراف
ئەمریکا ڕەتی دەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکی بە ڕووداوەکانی سووریاوە هەبێت و جەختیش لە پاراستنی هێز و پێگەکانی خۆی لەو وڵاتە دەکاتەوە.
کۆشکی سپی ڕایگەیاند "ویلایەتە یەکگرتووەکان هیچ پەیوەندییەکی بەو هێرشەوە نییە کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی دەستەی تەحریری شام لە سووریا سەرکردایەتیی دەکات".
کۆشکی سپی هۆکاری ئەو هەرەسهێنانە خێرایەی سوپای سووریا بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە "حکومەتەکەی بەشار ئەسەد بەشداریکردنی لە پرۆسەی سیاسیدا ڕەتکردەوە و پشتی بە ڕووسیا و ئێران بەست".
کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە کردووە کە لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە لە پەیوەندیدا بوون سەبارەت بە دۆخی سوویا.
هەروەها جەختیش دەکاتەوە "بەردەوام دەبین لە پاراستنی کارمەندان و هێز و پێگە سەربازییەکانمان لە سووریا، بۆ دڵنیابوون لە سەرهەڵنەدانەوەی داعش".