سەرۆكی هەرێم ڕۆژی ئەنجامدانی یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی دیاری كرد

26-11-2024 01:15

پەرەگراف

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانێكی دەركرد بۆ ‏ئەنجامدانی یەكەم كۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە ‏ڕۆژی 2-12-2024.‏

فەرمانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە ژمارە 417ـی ساڵی 2024، لە دوو ‏خاڵ پێكهاتووە، پاڵپشت بە حوكمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی دەیەمی یاسای ‏سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەركراوە.‏

لە خاڵی یەكەمدا دەڵێت "بڕیارمان دا بە بانگهێشتكردنی كاندیدە دەرچووەكانی ‏خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان/عێراق، بۆ گرێدانی دانیشتنی یەكەم لە ‏ڕێكەوتی 2-12-2024 لە كاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆ".‏

لە خاڵی دووەمدا هاتووە "ئەم فەرمانە لە ڕێكەوتی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێت ‏و لە ڕۆژنامەی فەرمیی وەقایعی كوردستان بڵاو دەكرێتەوە".‏