سەرژمێری ڕۆژێک درێژکرایەوەو هاتووچۆی ناو شارەکان ئاسایی دەبێتەوە

21-11-2024 09:59

پەرەگرف

سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی سەرژمێری دانیشتوان بۆ ماوەی ڕۆژێک بە مەبەستی تەواوکردنی پڕۆسەکە لەلایەن ئەو بژمێرانەی ئەمڕۆ کارەکەیان تەواو نەبوو.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سوودانی هاوکات داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە هاوکاری تەواوی تیمە گەڕۆکەکان بکەن و زانیاری دروست پێشکەش بکەن بەمەبەستی سەرخستنی پڕۆسەکە.

دەربارەی بەردەوامیی قەدەغەی هاتووچۆ، میقداد میری، گوتەبێژى لیژنەى باڵاى ئەمنیى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان ڕایگەیاند، تاوەکو کاتژمێر 12:00ـی سبەی شەوی هەینی قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت، بەڵام لەنێو شارەکاندا هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.

بڕیاربوو قەدەغەی هاتووچۆ تاوەکو کاتژمێر 12:00ـی ئەمشەو بەردەوام بێت.