پەرەگراف
بەپێی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان "سبەی سێشەممە 1-10-2024، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت".
کەشناسیی هەرێم دەڵێت "لە کاتەکانی شەودا، لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری نمەباران هەیە، کە هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ تاوەباران و بروسکە".
شەپۆلەکە "بەشێوەی پچڕپچر تا کاتەکانی بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی چوارشەممە:
هەولێر: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 32 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی