پەرەگراف
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی، لە پەیامێكدا بە بۆنەی كوژرانی حەسەن نەسروڵا، دەڵێت: سەرکۆنەی ئەم کارو تاوانانە دەکەین کە ئیسرائیل دەرحەق بە هاوڵاتیانی مەدەنی و تیرۆرکردنی سەرکردەکان دەیانکات.
دەقی پەیامەكەی بافڵ تاڵەبانی
بەخەمێکی قووڵەوە، هەواڵی شەهیدکردنی سەماحەتی سەید حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵای لوبنانیمان پێگەیشت. لە کاتێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید و گەلی لوبنان و مسوڵمانان و هاوڕێیانی شەهید دەکەین بەهۆی ئەم کۆستە گەورەیەوە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە رۆڵی یاسایی و مرۆیی خۆی بگێڕێت بۆ راگرتنی ئەم خوێنرشتن و دەستدرێژییانە بۆ سەر فەلەستین و لوبنان و ناوچەکە. هەروەها داوا لەهەموولایەنەکان دەکەین تا ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتن ئارام بگرن تا ناوچەکە لە جەنگێکی فراوان بەدووربگیرێت.
هەروەها سەرکۆنەی ئەم کارو تاوانانە دەکەین کە ئیسرائیل دەرحەق بە هاوڵاتیانی مەدەنی و تیرۆرکردنی سەرکردەکان دەیانکات. خوای گەورە لە شەهیدەکان خۆشبێت و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان