لەسەر دروشمی 'کۆتایی پێدەهێنین' گرژی لە نێوان قوباد تاڵەبانی و مەسرور بارزانی دروست بوو
پەرەگراف
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم گرژی لە نێوان مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی دروست بوو، لەسەر دروشمی "کۆتایی پێدەهێنین" کە دروشمی سەرەکیی یەکێتییە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
سەرچاوەیەک لە کۆبوونەوەکە بە پەرەگرافی وت "کاک مەسرور ڕووی کردە کاک قوباد و وتی نازانم برادەران کۆتایی بە ئێمە دەهێنن یان سلێمانی؟".
لە وەڵامدا قوباد تاڵەبانی گوتویەتی " کۆتایی بە ئێوەو دەسەڵاتی خۆسەپێنتان دەهێنین، ١١ کورسییەکەی کۆتای جارانتان نەما".
بەپێی سەرچاوەکەی پەرەگراف دوای ئەو قسانە دۆخەکە گرژ بووەو مەسرور بارزانی وەڵامی قوباد تاڵەبانی نەداوەتەوەو کۆتایی بە کۆبوونەوەکە هێناوە.
هەرلەکاتی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا، کەڤەری پەیجی قوباد تاڵەبانی لە فەیسبوک گۆڕدرا بە وێنەیەکی دروشمی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی کە دەستی بافڵ تاڵەبانییەو لێی نووسراوە "کۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێن دەهێنین".
دواى گۆڕینى كهڤهرى فهیسبوكهكهى، پێشهوا ههورامانى وتەبێژی حکومەتی هەرێم بە کۆمێنتێک لە ژێر وێنەکەدا بۆ قوباد تاڵەبانی نووسیوە: "جەنابی بەڕێز كاك قوباد، ئێمه هێشتا لهناو كۆبونهوهى ئهنجومهنى وهزیرانینو بەڕێزت وەک جێگری سەرۆک وەزیرانی ئەم دەسەڵاتە دانیشتویت لە بهرامبهرم، کهواته كامه دهسهڵات قەسدت ئەمەیە کە ئێستا کۆبووینەتەوە یان دەسەڵاتێکی دیکە هەیە، ئێ با دوای کۆبوونەوە ئەم کەڤەرەت بگۆڕیبا".