ئەمشەو بانگەشە دەست پێ‌ دەكات

24-09-2024 10:52

پەرەگراف

ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ناوی كاندیدەكانی پەسەند كرد و ڕۆژی 25-9-2024ـی بۆ دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری كرد.

عومەر ئەحمەد، سەرۆكی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "بانگەشە لە كاتژمێر 12ـی ئەمشەو دەست پێ‌ دەكات و كاتژمێر 12ـی شەوی 15-10-2024 كۆتایی دێت".

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق داوا لە دامودەزگاكانی هەرێم دەكات هاوكار بن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی "ئازاد و دادپەروەرانە". هەروەها داوا لە حیزب و كاندیدەكان دەكات پابەندی ڕێكارەكانی بانگەشە بن.

سەرۆكی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق وتی "136 لیست پەسەند كراون و ژمارەی كاندیدەكان بریتییە لە هەزار و 191 كاندید كە 823یان پیاو و 368یان ژنن، پێكهاتەكانیش 38 كاندیدیان هەیە".