پەرەگراف
دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند "گـەورەتـریـن كـارگـەی دروسـتـكـردنـی مـۆبـایـل لـە ڕۆژھـەڵاتـی نـاوەڕاسـت، لە هەولێر دەسـتـی بـە بـەرھـەمـھـێـنـان كـرد".
كـارگـەكە ناوی (ئـیـنـفـیـنـیـكـس)ـە و ئەمڕۆ لەلایەن مـحـەمـەد شـوكـری، سـەرۆكـی دەسـتـەی وەبـەرھـێـنـانی هەرێمەوە كرایەوە.
مۆبایلی ئینفینیکس بە چەند جۆرو تایبەتمەندییەکی جیاواز دروست دەکرێت و نرخەکەی لە ١٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.
دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت "كـارگـەكـە بـە ھـاوكـاریی شـارەزایـانـی چـیـنـی لـە بـواری تـەكـنـەلـۆژیـا، مـانـگـانـە 30,000 مـۆبـایـل بـەرھـەم دەهێنێت".
"كـارگـەكـە دەیـان ھـەلـی كـاری ڕەخـسـانـدووە كـە 97% دەسـتـی كـاری نـاوخـۆیـیـن، بـەشـێـكـیـان كـوردانـی ئـێـزدیی ڕزگـاربوـوی دەسـتـی داعـشـن"، دەستەی وەبەرهێنان وا دەڵێت.