یەکەم بارانی پایز باری و سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت

20-09-2024 02:40
ئەمڕۆی ناوچەی شارباژێڕ لە سلێمانی. وێنە؛ پەرەگراف

پەرەگراف

ئەمڕۆ یەکەم بارانی پایز لە بەشێک لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان باری، کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ سبەینێ بڵاوکردەوەو دەڵێت:  ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و پەڵە هەوردا دەبێت، پلەی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆیش لە ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواوە، لە دواى نیوەڕۆوە لە ناوچەکانی دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگای هەولێر و هەندێک لە ناوچە سنوورییەکانى پارێزگاى سلێمانى پێشبینى نمەباران و تاوەباران دەکرێت و لە بەشێکیان لە نیوەڕۆدا باران باری.

سەبارەت بە پلەکانی گەرما، کەشناسی دەڵێت، بە شێوەیەکى گشتى لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ نزیک دەبێتەوە، تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان نزمتر دەبێتەوەو لەنێوان 24 بۆ 37 پلەدا دەبێت. 

بۆ رۆژی شەممەش ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و پەڵەهەوردا دەبێت، پلەی گەرما بە گشتى کەمێک بەرز دەبێتەوە، تەنیا لە سنوورى ناوچەکانى پارێزگاى دهۆک نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی شەممە:

-هەولێر: 35 پلە  

-سلێمانی: 34 پلە

-دهۆک: 31 پلە  

-کەرکووک: 37 پلە  

-هەڵەبجە: 34 پلە   

-زاخۆ: 30 پلە 

-حاجی ئۆمەران: 22 پلە  

-سۆران: 32 پلە  

-گەرمیان: 36 پلە