پەرەگراف
بە‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراوی داعش، له ناوچه‌ی غه‌ڕه‌ی نێوان خورماتوو- كفری، پێشمه‌رگه‌یه‌كی دانیشتوی شاری خورماتوو، به سه‌ختی بریندار بوو.
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند "به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ی 9ی 2024، له ناوچه‌ی غه‌ڕه، بۆمبێكی چێندار، به پێشمه‌رگه‌یه‌كی فوجی ٣ لیوای ١ی هاوبه‌شی سوپای عێراق ته‌قییه‌وه، به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یە پێشمه‌رگه‌یه‌ك به ناوی (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د عه‌لی) دانیشتوی خورماتوو، قاچێكی له‌ده‌ست دا".
لە كۆتایی ساڵی 2017دا كۆتایی خەلافەتی داعش ڕاگەیەندرا، كە پێشتر لە ساڵی 2014وە سێ یەكی خاكی عێراقی كۆنتڕۆڵ كردبوو، بەڵام هێشتا پاشماوەی بۆمبەکانیان مەترسین و شانە نووستووەكانیشیان ناوەناوە کاری تیرۆریستی ئەنجام دەدەن. بەتایبەت لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین هێرشیان لە ناوچە جیاوازەكان ئەنجام داوە لە دژی پێشمەرگەو سوپای عێراق‌و خەڵكی مەدەنی.
لە ١٠-٨-٢٠٢٤دا لە قەرەداغ دوو کارمەندی ئاسایش شەهید کران، هەمان ڕۆژ دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، "ئەنجامدەرانی کردەوە تیرۆریستییەکەی قەرەداغ کە دوو ئاسایشیان شەهید کرد سەربە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشن".
هەروەها لە ١٤-٧-٢٠٢٤ لە قەرەهەنجیر ڕوبەڕوبوونەوە لە نێوان دوو چەکداری داعش و هێزەکانی ئاسایش ڕوویدا، داعشێک کوژراو ئەوەی دیکە بە برینداری دەستگیر کرا. لە ئەنجامی ڕووبەڕوبونەوەکەدا کارمەندێکی ئاسایش شەهیدبوو و کارمەندێکی دیکەش برینداربوو.