وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لە کەرکوک دوو چەکدار کە پشتێنی بۆمبڕێژکراویان بەستبوو کوژران
پەرەگراف
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمشەو کوژرانی دوو چەکداری ڕاگەیاند لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە کەرکوک کە پشتێنی بۆمبڕێژکراویان بەستبوو.
عەمید میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند "بە هەوڵێکی هەواڵگریی لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا چاودێریی ئەو دوو چەکدارە کراوەو گەمارۆ دراون، پاشان تەقەیان لێکراوەو پشتێنە بۆمبڕێژکراوەکانیان تەقیوەتەوەو بەهۆیەوە کوژراون".
چەکدارەکان ماتۆڕێکی سێتاییان پێبووە، هێشتا ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە.