پزیشکیان گەیشتە بەغداد و سەردانی هەولێرو سلێمانیش دەکات

11-09-2024 08:27

پەرەگراف

مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە بەغدادو سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات، ئەمە یەکەم سەردانی پزیشکیانە بۆ دەرەوەی ئێران لە دوای بوونی بە سەرۆککۆمار.

بەرلە بەڕێکەوتنی بۆ عێراق، پزیشکیان لە تاران بە ڕۆژنامەنووسانی وت، لە عێراق سەردانی شارە شیعە نشینەکان و هەولێرو سلێمانیش دەکات.

هاوکات نوسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، کارنامەی سەردانەکەی بڵاوکردەوەو دەڵێت: دۆخی ناوچەكەو روداوەكانی غەززە، پتەوكردنی هاوكاری لەدۆسیەكانی بازرگانی ئەمنی و ئابوری، هاوبەشیی لە ژمارەیەك لە كەرتەكانی گەشەپێدان تاوتوێدەکرێت.

سوودانی و پزیشکیان سەرپەرشتی رێورەسمی واژۆكردنی ژمارەیەك یاداشتی لێكگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات دەکەن.