پەرەگراف
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، دەڵێت: بەپێی ئامارەکان، لە سێ ساڵی رابردوودا، پارێزگای سلێمانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە لەسەر ئاستی عێراقدا یەکەم بووە. لە دوای ساڵی ٢٠٠٣شەوە زۆرترین وەبەرهێنان هەر لەو سێ ساڵەدا بووە.
"خەونی گەورە و پلانی تۆکمەترمان هەیە بۆ پتەوترکردنی ژێرخانی ئابوری. بە هەموو هێز و توانامانەوە بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنی وەبەرهێنەران و بە توندی رووبەڕووی هەر کەس و لایەنێک دەبینەوە کە کۆسپ و ئاستەنگیان بۆ دروست بکات" تاڵەبانی وادەڵێت.
وەک پیشاندانی گەشەی وەبەرهێنان، جێگری سەرۆکوەزیران ڤیدیۆی کارگەیەکی دروستکردنی خشتی سووری بڵاوکردووەتەوە کە دەکەوێتە قەزای چەمچەماڵ و ڕۆژانە 1000 بۆ 1200 تۆن بەرهەمی هەیە، زیاتر لە 250 هەلیکاری ڕاستەوخۆو زیاتر لە 300 هەلیکاری ناڕاستەوخۆی ڕەخساندووە.
ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٥٠ پڕۆژە لە هەشت سێکتەری جیاوازدا بە سەرمایەی زیاتر لە دوو ملیارد و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار لە سلێمانی مۆڵەتیان پێ دراوە و کەوتوونەتە بواری جێبەجێ کردنەوە، لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا نەگەیشتووەتە ئەم ئاستە.
بەپێی ئامارەکانی وەبەرهێنان، سلێمانی %30 پیشەسازی عێراق %60ی پیشەسازی هەرێم پێکدەهێنێت.