پەرەگراف
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق کاندیدبوونی هەریەکە لە شێروان شێروانی و شڤان سەعیدی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکردەوە.
شێروان شێروانی ڕۆژنامەنووسی زیندانیکراوی بادینان کاندید ڕەوتی هەڵوێست بوو لە بازنەی هەولێر، شڤان سەعیدیش کە یەکێک لە چالاکوانە دەستگیرکراوە دیارەکانی بادینان بوو کاندیدی نەوەی نوێ بوو لە بازنەی دهۆک بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.
کۆمسیۆن بە نووسراوێکی فەرمی بڕیاری دوورخستنەوەی ئەو دوو کاندیدەی بڵاوکردەوەو ئاماژە بەوە دەکات، بەپێی ماددەی ٢١ لە یاسای هەڵبژاردن و ئەو وەڵامەی لەلایەنە ئەمنییەکانەوە بە کۆمسیۆن گەیشتووە مەرجەکانی کاندیدبوونیان تێدا نەبووەو پێویستە لیستەکانیان لەماوەی سێ ڕۆژدا شوێنگرەوەیان دیاری بکەن.
کۆمسیۆن لە بڕیارێکی دیکەداو هەر بە هەمان هۆکار، کاندیدبوونی جەعفەر عوسمان، کاندیدی بزووتنەوەی گۆڕانی لە بازنەی سلێمانی ڕەت کردەوەو داوا دەکات گۆڕان لە ماوەی ٣ ڕۆژدا شوێنگرەوەی دیاری بکات.