پەرەگراف
هەواڵگریی تورکیا (میت) کوژرانی بەرپرسێکی باڵای پەکەکەی لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سلێمانی ڕایگەیاندو دەڵێت: بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی ئێرانی پەکەکە بووە.
ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا، وێنەی ئەو بەرپرسەی بڵاوکردەوەو دەڵێت، بەرپرسی ئێرانی پەکەکە بووە بە ناوی سالیحە ئاکبیک ناسراو بە نوژین ئامەد.
ئەنادۆڵ دەشڵێت، بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست کەوتووە، شوێنی بەرپرسی ئێرانی پەکەکە لە ناوچەکانی نزیک سنووری ئێران لە شارۆچکەی پێنجوێن سەر بە پارێزگای سلێمانی دەستنیشان کراوە، "کەسانی سەر بە میت کە لە نزیکەوە هەنگاو بە هەنگاو چاودێرییان کردووە، لە دەرفەتی گونجاودا لە چالاکییان خستووە".
هێشتا میدیاکانی نزیک لە پەکەکە هیچ زانیارییەکیان لەوبارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.