پەرەگراف
درۆنی تورکیا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی کرد لە شارباژێڕ، بەهۆیەوە سێ کەس کوژران کە یەکێکیان منداڵێکەو کانیۆلای لە دەستدا بووە.
کامەران عوسمان لە رێكخراوی سی پی تی کە چاودێریی دۆخی ناوچەکانی شەڕ دەکات، دەڵێت: بۆردومانەکە لە کاتژمێر ١:٤٠ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆدا بووە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا، لە نزیک گوندی هەرمێلەی سەر بە ناحیەی زەلان، لە قەزای چوارتا، بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا، ژمارە سلێمانی کرد.
"لە ڕووداوەکەدا، سێ هاوڵاتی بوونەتە قوربانی و یەکێک لە هاوڵاتییەکان دانیشتووی گوندی چەمەکە لە ناحیەی زەلان. یەکێکی تر لە قوربانییەکان، منداڵێکەو کانوێلا لەدەستیدابووە. قوربانی سێیەم، بەهۆی بەرزی ڕێژەی سوتاوییەکەی، دەمووچاوی شێواوە و نەتوانراوە بناسرێتەوە" کامەران وادەڵێت.
دوانیوەڕۆی دوێنێش لە هێرشێكی درۆنیی تورکیادا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێك لە نزیك ناحیەی خەلەكان، سێ كەس کوژران کە باوکێک و دوو کوڕی بوون و لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون.