پەرەگراف
ژمارەیەک فەرمانگە لە سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە بایکۆتیان ڕاگەیاند، هەریەکە لە؛ بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای، دادنووسی دووی سلێمانی و چەند فەرمانگەیەکی دیکە ئەمڕۆ ئامادەنەبوون کاروبارەکانی هاوڵاتییان ڕایی بکەن.
فەرمانبەران دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووەو هێشتا دیارنییە کەی مووچەی مانگی 7 دابەش دەکرێت، ئەوەش بەهۆی نەناردنی پارە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە پاساوی هەبوونی کێشە لە لیستی مووچەدا، بەڵام حکومەتی هەرێم ئەوە ڕەت دەکاتەوەو دەڵێت: نەناردنی مووچە "سیاسییە" نەک کێشەی تەکنیکی و لیستی مووچە.