ناوى سێ یەکەمەکان بۆ دامەزراندن ئاراستەى وەزارەتى دارایی کرا

29-08-2024 01:20

پەرەگراف

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، نووسراوێكی فەرمیی بۆ دامەزراندنی سێ‌ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان "بەشێوەی هەمیشەیی بۆ سەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵا"، ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێم كرد.

بەپێی نووسراوەكە، سێ یەكەمەكانی سەر ئاستی بەش لە كۆلێژ و پەیمانگەكان، پرۆسەی بایۆمەترییان ئەنجام داوە و ناوەكانیان ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێم كراوە.

د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، داوا لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەكات ناوی سێ‌ یەكەمەكان ئاراستەی وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق بكات، بەمەبەستی "تەرخانكردنی شایستەی دارایی" بۆیان.