مەسروور بارزانى فەرمانى بەگرێبەستکردنى مامۆستایانى وانەبێژى دەرکرد

28-08-2024 04:14

پەرەگراف

مەسروور بارزانی فەرمانێكی بۆ بەگرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەركرد و هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای ڕاسپارد بۆ "وردبینیكردنی لیستی ناوی وانەبێژان و ئەنجامدانی ڕێككارەكانی دامەزراندنیان".

فەرمانەكە ئەمڕۆ 28-08-2024 دەركراوە و تێیدا ئاماژە بەوە كراوە كە ئەم بڕیارە "بە ڕەچاوكردنی ڕۆڵی گەورەی مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەوامیدان بە پرۆسەی پەروەردە و فێركردن و خوێندنی باڵا" دەركراوە.

فەرمانەكە لە دوو خاڵ پێكهاتووە، لە خاڵی یەكەمدا هاتووە "دامەزراندنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە شێوەی گرێبەست، بە پێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (10)ـی ساڵی 2019.

هەروەها لە خاڵی دووەمدا هەردوو وەزارەتەكە ڕاسپێردراون بە "وردبینیكردنی لیستی ناوی وانەبێژان و ئەنجامدانی ڕێككارەكانی دامەزراندنیان".