پەرەگراف
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم، ئەو خانەنشینانە ئاگادار دەكاتەوە كە بایۆمەترییان نەكردووە، پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا خۆیان لە بایۆمەتری تۆمار بكەن.
بەڕێوەبەرایەتییەكە دەشڵێت "هەر خانەنشینێك بایۆمەتریی كردووە و نەیگەڕاندووەتەوە، پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەترییەكەی بگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هۆشداری دەدات كە "هەر خانەنشینێك لە ماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەتری نەكردبێت و نەیگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار، بە پێچەوانەوە مووچەكەی ڕادەگیرێت".